سێ رۆژى پێده‌چێت
رێگاى گه‌لى عه‌لى به‌گ بۆ سۆران داده‌خرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێگاوبانى سۆران ماوه‌ى سێ رۆژ رێگاى گه‌لى عه‌لى به‌گ بۆ سۆران داده‌خات و ده‌ڵێت “كارى قیڕتاوكردن ده‌كه‌ین”.
داخرانى ئه‌م رێگایه له ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه تاوه‌كو 25.11.2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بڵاویكردووه‌ته‌وه، بە هۆی قیڕتاوكردنی بەشێكی رێگای سۆران – خەلیفان لە ناو گەلی علی بەگ، رێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران لە كاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاوه‌كو كاتژمێر 7:00ـی ئێوارە دادەخرێت.
رێگای جێگره‌وه رێگاى بێخال بۆ رواندز له‌وێشه‌وه بۆ سۆران ده‌بێت ، به‌ڵام رێگاوبانى سۆران ده‌شڵێت “رێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر كراوە دەبێت”.
داواش لە هاموشۆكارانی ئەم رێگایە دەكات هاوكاری تیمەكانیان و تیمەكانی پۆلیسی هاتووچۆ بكەن.