ترێندی 964 ئاشکرای دەکات
نهێنی گۆرانی نازدار نازدارەکەی سۆشیال میدیا چییە؟
964+
پەری ساڵح
گۆرانیەک کە بە سیستمی AI بەرهەمهێندراوە لەسەر دەستی گەنجێکی لێهاتوو، دەبێتە ترێندی عیراق و کوردستان و زیاتر لە حەوت هەزار ڤیدیۆی پێوەکراوە.
ماوەیەکە لە تەواوی پلات فۆرمەکانی سۆشیال میدیا گوێبیستی دەنگی حەسەن زیرەک و موحسین چاوشی دەبین، بەڵام لە راستیدا ئەمە دەنگی گەنجێکە بە ناوی ئەحمەد کەریم و لەلایەن زرنگ مەهدیەوە بە سیستمی AI دەنگەکەی گۆڕاوە.
زرنگ مەهدی بۆ 964 وتی، ئەم کارە قورس نییە بەتایبەت بۆ کەسێک ئەزموونی هەبێت و پلانیشم هەیە دوای ئەم کار لەسەر گۆرانیەکی دیکە بکەین بەناوی “ئەڵا ئەڵا” بەهەمانشێوە دەنگی حەسەن زیرەکی تێدا بەکاردەهێنم”.
بەپێی داتاکان گۆرانییەکە تیکتۆکی پڕ کردووە و حەوت هەزار ڤیدیۆی پێوە کراوە، لە یوتیوب پلەی دووەمی ترێند و لە سناپ چاتیش سێیەمی گرتووە لەسەر ئاستی عێراق.