"ئەمساڵ زۆر درەنگ کەوت"

شەختە کەوت و وەرزی کشتوکاڵ لە پێنجوێن کۆتایی هات

964+
کامیار کەمال – پێنجوێن

شەختە کەوت” ئەو دەستەواژەییە کاتێک سەرما بەرهەمی کشتوکاڵی کۆتایی پێدەهێنێت، بەکاردێت و ئەوەش مانای وایە  ئیتر ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی کە ماون بە کەڵک نایەن و سەرما خراپیان دەکات.

شەوی پێشووتر سەرما کۆتایی بە تەواوی کشتوکاڵی قەزای پێنجوێن هێنا و بەرهەمی کشتوکاڵی لە پێنجوێن سەرما بردی.
زانا رەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، “بەیانی زووی دوێنێ زووقمێکی زۆر لە پێنجوێن باریوە و بەوەش شەختە کەوتووە و وەرزی کشتوکاڵی پێنجوێن تەواو بووە.
حەمەدئەمین حەسەن، جوتیار لە قەزای پێنجوێن بە 964ی دەڵێت، شەوی پێشووتر پلەکانی گەرما دابەزی و زووقم باریوە و بەوەش بەرهەمی کشتوکاڵی قەزاکە سەرما بردی و شەختە کەوتووە.
وتیشی، ئەمساڵ زۆر درەنگ شەختە کەوتووە و ساڵانە کاتەکەی دەگۆڕێت و ساڵی رابردوو لە مانگی تشرینی یەکەمدا کەوت.
بە گوێرەی ئامارێک کە دەست 964 کەوتووە، ئەمساڵ قەزای پێنجوێن زیاتر لە 280 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی هەبووە.

پێداچوونەوە: شاخەوان عومەر

بەرهەمی کشتوکاڵی پێنجوێن زیاتر لە 280 هەزار تۆنە بۆ ئەمس...

بەرهەمی کشتوکاڵی پێنجوێن زیاتر لە 280 هەزار تۆنە بۆ ئەمساڵ