حاسڵاتی رووداوەکانی غەزەو دەوروبەری
بەرلەوەی وادەی ئاگربەست بێت ئیسرائیل و چەکداران حەماس حەشریان بەیەکتر کرد
964+
ژووری هەواڵ
پێش دەستپێکردنی وادەی ئاگربەست، لەهەردوو لایەنی ئیسرائیلی و فەلەستینییەوە هێرشەکان زیادکران، ئیسرائیل بە چڕی غەزەی بۆردومانکردو حەماسیش سوپای ئیسرائیلی هاوەنباران کرد.
ئیتمار بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل کە یەکێکە لە وەزیرە توندڕەوەکان، دەڵێت رێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ حەماس کارەساتە، چونکە حەماس بەهۆی فشاری نێودەوڵەتییەوە ویستوویەتی ژن و منداڵەکان لە کۆڵ خۆی بکاتەوە.
وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت: حەماسمان ناچارکرد رازی بێت بە مەرجەکانمان، دڵنیاین ئەگەر حەماس حاڵی خراپ نەبوایە ئامادەنەدەبوو دیلەکانمان بداتەوە، دەشڵێی دوای ئاگربەست جەنگ دەست پێدەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا وادەی ئاگربەستەکە رادەگەیەندرێت و لە رۆژی پێنجشەممەوە ئاڵوگۆڕی دیلەکان دەست پێدەکات.
ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل نزیکە، بەڵام بەرەی ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا خەریکە گەرم ئەبێت، سوپاسی ئیسرائیل رایگەیاند بە فڕۆکە چەند ئامانجێکی حیزبوڵایان لەناو لوبنان پێکاوە.