زۆرترینیان لە دهۆکن

هەرێمی کوردستان خاوەنی هەشت هەزار هەنگەوانە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، هەشت هەزار و 34 هەنگەوان لە هەرێم کاری بەرهەمهێنانی هەنگوین دەکەن و پارێزگای دهۆکیش زۆرترین هەنگەوانی هەیە.

964 لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمەوە دەزانێت، لە دهۆک سێ هەزار و 259 هەنگەوان، لە سلێمانی دوو هەزار و 140 هەنگەوان، لە هەولێر 993 هەنگەوان، لە هەڵەبجە 157 هەنگەوان بوونیان هەیە.

هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 140 هەنگەوان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 107 هەنگەوان و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین 904 هەنگەوان و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 334 هەنگەوانیان هەیە.

بەرهەمی ساڵی رابردووی ئەو هەنگەوانانە بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی کشتوکاڵ داویەتی بە 964 زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار کیلۆ بووە.

“ژمارەی هەنگەوانەکانی هەرێم زیاترن، بەڵام هەموویان کارەکەیان نەکردووە بە پیشە و نەیانکردووە بە سەرچاوەی بژێویی ژیانی خۆیان”، ئەوە قسەی ئەحمەد پشدەری، سەرۆکی رێکخراوی هەنگەوانانی کوردستانە.

وتیشی، “بۆ هەنگەوانانی هەرێم زۆر گرنگە هاوردەکردنی هەنگوین قەدەغە بکرێت و تەنیا هەنگوینی بەرهەمی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستاندا بفرۆشرێت”.

مانگی هەشتی ئەمساڵ شازدەهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی هەنگەوانانی ئاسیا، لە عەرەبستانی سعوودیە بەڕێوەچوو و هەنگوینی کوردستان بە باشترین هەنگوینی ساڵ دەستنیشان کرا.

بەرهەمی هەنگوین لە دهۆک 20% زیاد بکات

بەرهەمی هەنگوین لە دهۆک 20% زیاد بکات

هەنگەوانانی بناری قەندیل فێڵێك ئاشكرا ده‌كه‌ن

هەنگەوانانی بناری قەندیل فێڵێك ئاشكرا ده‌كه‌ن