دووانیان بۆ 964 قسە دەکەن
لە سلێمانی 10 نابینا دادەمەزرێن
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
10 خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری نابینا لە شاری سلێمانی لەسەر وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دامەزرێندراون.
بەپێی زانیارییەکانی یەکێتیی نابینایان، لە شاری سلێمانی 60 نابینای دەرچووی زانکۆ و خاوەن بڕوانامەی ماستەر هەن، کە دانەمەزراون.
شاباز ئەحمەد، خاوەن بڕوانامەی ماستەر بە 964ی راگەیاند، خۆشحاڵە بەو دامەزراندنە و هیواخوازیشە هاوڕێکانی دیکەشی دابمەزرێندرێن.
هەروەها کۆچەر مەحمود، خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری کۆمەڵناسیدا بە 964ی وت، “نزیکەی 10 ساڵە زانکۆم تەواو کردووە و بە خۆشحاڵییەوە ئێستا فەرمانی دامەزراندنمان بە شێوەی گرێبەست دەرچووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا