ئەی تۆ ئەمڕۆ بەختت چیت پێدەڵێت؟
بۆ لەدایکبووانی قرژاڵ هەواڵی خۆش بەڕێوەیە
+964
بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 22ی نۆڤێمبەر چیت پێدەڵێن
کاوڕ
کاتەکانت لەرووی پیشەییەوە رێکبخەرەوە، چونکە ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکی زۆرت لەسەرشانە و دەبێت هاوسەنگی هەبێت، رەنگە جیاوازی بیروڕا و ناکۆکیەکان لەرووی سۆزدارییەوە سەرهەڵبداتەوە و دەبێت بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت و هێمنانە چارەی دەکەیت، دڵخۆشبوون و ئارامی دەروونی کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.
گا
کاتێکی گونجاوە بۆ رێکخستنەوەی تەواوی کارەکانت، نەرمونیانی خۆشەویستەکەت و گرنگیپێدانی بۆت دڵخۆشت دەکات و پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت، بێگومان فەرامۆشکردنی تەندروستیت باش نییە و وادەکات پزیشکەکەت مامەڵەی توند بێت و ئامۆژگاریت بکات.
دوانە
ئەمڕۆ بەخت یاوەر دەبێت لەرووی پیشەییەوە دەرفەتی باش هەیە بۆ بەرەو پێش چوون و هەنگاوی نوێ، هێندە پەستان مەخەرە سەر خۆشەویستەکەت باش نییە، ئاگاداربە دانیشتنی زۆر باش نییە بەتایبەت بۆ تەندروستی ئێسک و ماسولکەکانت.
قرژاڵ
ئەمڕۆ هەواڵی خۆش بەڕێوەیە و ئەوەی گرنگە بەرلە هەر هەنگاوێک بەباشی بەدواداچوون بکەیت بۆ دۆخەکە، لەرووی سۆزدارییەوە پەیوەندییەکەت جێگیرە و تەواو هەست بە ئارامی دەکەیت، ئەگەر دەتەوێت تەندروستییەکی باشت هەبێت راهێنانی وەرزشی لەیادمەکە.
شێر
رەنگە ئەمڕۆ هەندێک بابەتی پەیوەست بە کارەکەت بێزارت بکات بەتایبەت لەو بەڵێنانەی داوتە و جێبەجێت نەکردووە، بیر لە داهاتووی پەیوەندی سۆزداریت دەکەیتەوە و رەنگە دۆخەکە هەمووی بە خواستی تۆ نەبێت، گرنگە سیستمی خۆراکیت تەندروست بێت.
فەریک
ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ گرنگیدان بە فێربوون و زیادکردنی تواناکانت لەرووی پیشەییەوە، پەیوەندی سۆزداریت زۆر باشە و رێگا مەدە هیچ کەسێک گومان بخاتە دڵتەوە، بایەخدان بە خواردنە ڤیتامینییەکان بەسوودە بۆ تەندروستیت.
تەرازوو
یەکێک لە هاوپیشەکانت ئاگادارت دەکاتەوە لە کارێکی ناڕێک کە پەیوەندی بە بڕیارێکی چارەنووسازەوە هەیە، هەوڵمەدە غیرە لای خۆشەویستەکەت دروست بکەیت، چونکە کاریگەری سلبی دەبێت، گەڕان و گەشتی سروشت بۆ تەندروستیت باش دەبێت.
دووپشک
ئەمڕۆ کەمێک بێتاقەت دەبیت ئەگەری هەیە دوو دڵ بیت لە رێگای راست، وشە پڕ لە سۆز و میهرەبانییەکەت سەرنجی خۆشەویستەکەت رادەکێشێت و دۆخەکە تەواو ئیجابییە، باشترە ئەمڕۆ پشوو وەرگریت.
کەوان
ئەمڕۆ بەرپرسی کارەکەت هەندێک روونکردنەوەت بۆ دەدات کە ماوەیەکی زۆرە لات ناڕوونە و کێشەی بۆ دروست کردووەیت، خۆشەویستەکەت غیرە دەکات ئاگادار بە رووبەرووی نەبیتەوە بە پێچەوانەوە هەوڵی ئارامکردنەوەی بدە.
گیسک
ئەگەری هەیە ئەمڕۆ کۆنترۆڵی خۆت لە دەست بدەیت و کاردانەوەکانت توند بێت و باشترە ئاگاداربیت، ئاشکرا نەکردنی هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت کۆتاییەکی باشی نابێت، دووربکەوەرەوە لە پەستانی زۆر و ناڕەحەتی بۆ تەندروستیت باش نییە.
سەتڵ
پێویستە ئەمڕۆ لە کارە بچووکەکان دووربکەویتەوە ئەوەش دەبێتە هۆی جێگرکردنت لە کارەکەت، دوورکەوتنەوەی بەردەوام لە خۆشەویستەکەت کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر پەیوەندیەکەتان، رەنگە تەندروستی گەدەت باش نەبێت.
نەهەنگ
لایەنی پیشەییت ئەمڕۆ باش دەبێت زۆر شتت بۆ روون دەبێتەوە، ئاگاداری لایەنی سۆزداریت بە مەرج نییە هەموو پلانەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت سەربکەوێت، گرفتی زۆر و پەستانی ئەم ماوەیە کاریگەری لەسەر تەندروستیت دەبێت، بەڵام لە هەموو دۆخێکدا باوەرت بە خۆت هەبێت.