یه‌كێتى مامۆستایان: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى وانه‌بێژان له هه‌ولێره نه‌ك به‌غدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى زیاتر له دوو مانگ گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایی مامۆستایانى وانه‌بێژ، یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڵێت، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى وانه‌بێژان له هه‌ولێره نه‌ك به‌غدا.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وان نایانه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه وانه‌بێژان ده‌یانه‌وێت بچنه به‌غدا یان نا، به‌ڵام ده‌ڵێت “چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌یان له هه‌ولێره”.
وتیشی “وه‌ك یه‌كێتى مامۆستیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین ده‌رگاى قوتابخانه‌كان دابخرێن، مامۆستایانى وانه‌بێژ هه‌رچییه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویسته پڕۆسه‌ى خوێندن به‌رده‌وام بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ڵوێستیان له‌به‌رامبه‌ر مامۆستایانى وانه‌بێژ نه‌گۆڕه و پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم دایانبمه‌زرێنێت، چ به شێوه‌ى گرێبه‌ست یاخود هه‌میشه‌یی.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌تى هه‌رێم به‌نیاز بوو مامۆستایانى وانه‌بێژ دابمه‌زرێنێت، نووسراوه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و حكومه‌تیش هه‌ن، بۆیه مافى ئه‌و مامۆستایانه‌یه دابمه‌زرێن.
دووپاتیشیكرده‌وه “مامۆستایانى وانه‌بێژ هه‌رچییه‌ك ده‌كه‌ن له خۆپیشاندان، گردبوونه‌وه، ناڕه‌زایی و ته‌نانه‌ت چونیشیان بۆ به‌غدا، به‌ڵام پێمان باش نیه پڕۆسه‌ى خوێندن به‌و شێوه‌ى ئێستا په‌كبخرێت.