تا خاوەنەکەی گەڕایەوە

بارهەڵگرێکی پەککەوتووی دزی و دەستگیرکرا

964+

توانا نەقی

بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانیان توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن کە بارهەڵگرێکی پەککەوتووی دزیوە.

خاوەنی بارهەڵگرەکە ئۆتۆمبێلەکەی پەکی کەوتووە و چووە وەستای بۆ بێنێ چاکی کاتەوە تا گەڕاوەتەوە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنی خۆی نەماوە و دزراوە.

پۆلیس دەڵێت، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە سکاڵای کردووە و ئەوانیش توانیویانە کەسەکە دەستگیر بکەن و دەستیشبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا.

تۆمەتبار (ر، ج، ع) لە دایکبووی 1993 دانای با تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.