حاسڵاتی ئەمڕۆ
ئاشکرابوو ئیسرائیل خۆی خەڵکی کوشتووە
+964
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی هائارێزی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: رۆژی 7ی ئۆکتۆبەر کۆپتەرێکی سەربازی ئیسرائیلی تەقەی لە چەکدارانی حەماس و ئەو خەڵکە سیڤیلە کردووە کە بەشداری ئاهەنگێکیان کردووە، بەشێک لە ئیسرائیلییەکان بە فیشەکی سوپای ئیسرائیلی کوژراون.
ئیسرائیل دەڵێت: ئەو کەشتییەی حوسییەکان دەستیان گرتووە بەسەردا بەریتانیا خاوەنیەتی و چەند یابانییەک بەڕێوەی دەبەن و هیچ ئیسرائیلییەکی تێدانییە، دەشڵێت دڵنیاین ئەوەی کراوە بە فەرمانی ئێران بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەگەر بەم شێوەیە واشنتۆن رێگری بکات لە راوەستانی شەڕ لە غەزە، ئەوا دڵنیاین کاردانەوەی گروپەکانی مقاوەمە دژی ئەمریکا زیاد دەکات.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: لەوە دڵنیابووینەتەوە کە حەماس نەخۆشخانەی شیفای بەکارهێناوە و شاردنەوەی دیلەکان و ئەنجامدانی کردەوە سەربازییەکانی.
سەرچاوە فەلەستینییەکان دەڵێن: تەنیا ئەم بەیانییە بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە 27 کەس لەدەوروبەری نەخۆشخانەی ئیدنۆنیسی و لە رەفح کوژراون.