دەستپێکی باران
لافاو بازاڕی تەیراوەی شڵۆق کردووە
964+
شیراز عەبدوڵا
بارانبارینەکەی ئەم ئێوارەیەی هەولێر ناو بازاڕی تەیراوەی پەرێشان کردووە و ئاوێکی زۆر کۆبووەتەوە.
دوکاندارێک قسەی بۆ 964 کردو وتی، هەر کە باران دەبارێت، یەکسەر ئاو کۆدەبێتەوە و لافاو دروست دەبێت، ئاو تا ئەژنۆمان هاتووە.
وتیشی، “ئەمساڵ تا ئێستا زیانمان بەرنەکەوتووە، بەڵام پارساڵ زیانی حەوت ملیۆن دینارم بەرکەوتووە، ئێستاش بەردەوام رۆحمان لەناو دەستماندایە لە ترسی ئەوەی زیانمان بەرنەکەوێت”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی