سلێمانی لە کاتی باران بارین _ فۆتۆ: 964
پارێزگای سلێمانی لەبارەی پشووی سبەیەوە بڕیاریدا
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی هەرێم لەبارەی رەوشی کەشوهەوای سبەی دووشەممە، هۆشداری دروستبوونی لافا و دەدات، دەشڵێت “بارانی بەخوڕ و بەلێزمە دەبارێت.”
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە سەبارەت بە هاتنی شەپۆلی بارانبارین و ئەگەری دروستبوونی لافاو ئاگادار کراونەتەوە.
سەبارەت بە راگەیاندنی پشووی فەرمی ئەوەشی خستە روو، بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی دووشەممە ئەگەری بارانی زۆر و بەخوڕ هەیە، لەبارەی هەر بڕیارێک، دەسەڵات دراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان کە خۆیان، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بڕیار بدەن.
پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “هەموو فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیمان راسپاردووە وەک هەمیشە؛ لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن”.