حاسڵاتی ئەمڕۆ
جۆ بایدن: ئاگربەست لە غەزە رەتدەکەینەوە
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەکانی غەزە رایگەیاند: تیمێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەچنە نەخۆشخانەی شیفا بۆ دەرهێنانی 32 کۆرپە کەپێشوەختە لە دایک ببون.
کەناڵی cnn بڵاوی کردەوە: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت داوای ئاگربەست لە غەزە رەتدەکەینەوە، هاوکات هۆشداریشیدا لەوەی ئەمریکا هەنگاو دەنێت بۆ دەرکردنی قەدەغەکردنی ڤیزا دژی ئەو چەکدارانەی هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی ڕۆژئاوا.
حیزبوڵای لوبنانی دەڵێت: چەند خاڵێکی ئیسرائیلمان کردوەتە ئامانج کە لە دەرەوەی کەرتی ڕۆژئاوای باشووری لوبنانن.
رۆژی شەممە فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دوو قوتابخانەیان لە کارتی غەزە بۆردومان کرد کە خەڵکی سڤیلی تێدابوو و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە 200 کەسی تێپەڕاندوە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت: ژمارەی ئەو سەربازانەی لە کەرتی غەزە کوژراون گەیشتە 58سەرباز.
سوپای ئیسرائیل وتیشی رۆژی شەممە شەش سەربازیان کوژراوە کە پێنجیان لە کەرتی غەزە بوون.