800 دۆنم زەوی بۆ تەرخانکراوە

زاخۆ دەبێتە خاوەنی گەورەترین ناوچەی پیشەسازی

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بەردی بناغە، بۆ گەورەترین پرۆژەی پیشەسازیی لە زاخۆ دانرا، پرۆژەکە لەسەر رووبەری 800 دۆنم زەوییە، دەکەوێتە گوندی هێتیان، لە ناحیەی رزگاری، مەزەندە وایە هەزاران دەرفەتی کار بڕەخسێنێت.

بڕیارە لەسەر پڕۆژەکە 108 کارگەی جۆراوجۆری پیشەسازی، 160 کۆگای ساردکەرەوە، 60 عەلوەی سەوزە و میوە لەسەر 60 دۆنم زەوی، هەروەها 24 پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، 60 شوێن بۆ شوێنکاری چاککردنەوە و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر جێبەجێبکرێت.

زەوییەکانی سێ گەڕەکەکەی زاخۆ چارەنوسیان دیاریکرا

زەوییەکانی سێ گەڕەکەکەی زاخۆ چارەنوسیان دیاریکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 19.11.2023، جگەرخوێن تاهیر، بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی زاخۆ بە 964 وت، “پڕۆژەکە پێشتر، بەدواداچوونی بۆ کراوە و نەخشەی بۆ ئامادەکراوە، هەروەک قەرەبووی ئەو هاوڵاتیانەش کراوەتەوە، کە زەوییەکانیان بەر پرۆژەکە دەکەون”.

ماوەی پێویست بۆ تەواوکردنی پڕۆژە سێ ساڵە، بەوتەی بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی زاخۆ بێت، “شوێنێکی دوور لە ناوەندی شاریان بۆ پڕۆژەکە دەستنیشان کردووە، بۆ ئەوەی خەڵک لە ئەنجامی کاری کارگەکان و کۆمپانیاکان زیادمەند نەبن، و لەگەڵ پلانی ستراتیجی شارەکەمان بگونجێت”.

زاخۆ دەبێتە خاوەنی گەورەترین ناوچەی پیشەسازی