ئەمشەو کۆبوونەوەکە بەڕێوەچووە

مانگێکی دیکە لیوای 20 مەشق و موچەیان بەیەکەوە دەبێت

964+
ئەحمەد مستەفا

بەوتەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بێت، “فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ پێشمەرگەکانی لیوای 20ی هاوبەش دەرچوو، مانگی 12ی ئەمساڵیش یەکەم مووچە وەردەگرن”.

لیوای 20ـی هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەیە کە لە دوای مانگی ئۆکتۆبەری 2017-ەوە لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دروستبووە، لە یاسای بودجەدا ئەو بابەتە جێگیرکراوە و ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار و 700 پێشمەرگەیە.

ئەمڕۆ شەممە 18.11.2023، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئەژماری خۆی لە فەیسبووک پۆستێکی لە ژێر ناونیشانی، “هەواڵێکی خۆش بۆ لیوای 20” بڵاوکردووەتەوە.

لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە موچەی مانگی نۆ وەدە...

لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە موچەی مانگی نۆ وەدەرگرن

شاخەوان عەبدوڵا نوسیویەتی، “ئەمشەو لەگەڵ سوپا سالاری عێراق، بەڕێز عەبدولئەمیر یارەڵا، لە بارەی لیوای 20 کۆبووینەوە و بریاردرا، تەواوی گرفتەکان بەلاوەبنرێت و فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەرچێت، و تا 1.12.2023 هەر هەموویان “التحاق” بکەن، و موچەی مانگی 12 یش وەرگرن”.

ئەوەشی نووسیوە “هەرکەموکورییەک هەیە لەڕووی کارگێری بخرێتە دوای دەستبەکاربوونیان، لە چەند کاتژمێری داهاتوو ناوەکانیان لەلایەن وەزارەت رادەگەیەنرێت لەگەڵ ناوی فێرگەکانیان، پیرۆزە”.

بڕیار وابوو مانگی ئابی ئەمساڵ، لیوا هاوبەشەکە دەستبەرکابن، هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری کۆنفڕانسێک رێک بخەن و تیایدا شێوازی دەوام، جلوبەرگ، دابینکردنی چەک و پێداویستیی سەربازی و دانانی ئاڵای سەرشان بۆ لیوای 20 دیاری بکەن.