وەرزی کەڵەهەرزە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بۆ پاراستنی بزنە کێوییەکان شەو و رۆژ ئێشکگرە

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی خۆی کۆکردووەتەوە و بە چاوێکی کراوەترەوە لە سنوورەکەیدا چاودێریی شاخە سەختەکان دەکات بۆ پاراستنی بزنە کێوی و کەڵەکێوییەکان.

هەموو ساڵێک لە ناوەڕاستی مانگی 11ـەوە وەرزی کەڵەهەرزە بۆ ماوەی مانگێک، کەڵەهەرز بریتییە لە وەرزی جوتبوونی کەڵەکێوی و بزنەوکێوی، لەبەرئەوە بێئاگایانە لە ناوچە شاخاوییەکان دەردەکەون و دەبنە نێچیرێکی ئاسان بۆ راوچییەکان.

هێمەن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، “لەم وەرزەدا مەفرەزەکانمان لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی سنووری شار و شارۆچکەکان لە بەیانیانەوە تا شەو لە ناوچە سەختەکان دەبن بۆ ئەوەی زیان بە بزنە کێوی و کەڵەکێوییەکان نەگات”.

دەشڵێت، “مەفرەزەی جێگیر و خولاومان هەیە و بە درۆنیش بەردەوام چاودێری دەکەین بۆ ئەوەی سروشت بە جوانییەکەی خۆیەوە بپارێزین”.

یەکێتی نێودەوڵەتی پاراستنی سروشت IUCN بزنە کێوییەکانی لە لیستی سووری مەترسی لەناوچوون داناوە لە جیهاندا، ئەو بزنە کێویانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەتایبەت لە سنووری قەرەداغ هەن.

دوو راوچی لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیر کران

دوو راوچی لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیر کران