پاڵاوتنی مۆندیال

ئەرجەنتین بەهۆی کچە گۆرانیبێژێکەوە لە یاریگەی خۆی دۆڕا

964+

سۆما حەکیمزادە

کۆنسێرتەکەی تایلۆر سویفت، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی، وایکرد لیۆنێل مێسی و هاوڕێیەکانی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یارییەکەیان بەرامبەر ئۆرۆگوای لە یاریگەیەکی دیکە ئەنجام بدەن.

ئەم یارییە لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا لە یاریگەی ئەلبێرتۆ خۆزێ ئارماندۆ بەرەبەیانی هەینی بەڕێوەچوو، چونکە یاریگەی مۆنۆمێنتال کە بە زۆری میوانداری یارییەکانی ئەرجەنتین لە خاکی خۆی دەکات، بۆ سێ کۆنسێرتی تایلۆر سویفت بەکارهێنرا.

ئەرجەنتین لە یارییەکەدا بە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بە 0-2 گۆڵ دۆڕا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاریگەی تایبەتی خۆی نییە، بەڵام مۆنۆمێنتال بە شێوەیەکی نەریتی بووەتە یاریگەی هەڵبژاردەکە.

یاریگەکە لە چەند ساڵی رابردوودا نۆژەنکراوەتەوە و توانای بۆ لەخۆگرتنی 86 هەزار کەس زیاد کرا.

بەڵام شوێنی یارییەکەی نێوان ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین گۆڕدرا، چونکە تایلۆر سوێفتی گۆرانبێژی ئەمریکی کۆتایی هەفتەی رابردوو سێ کۆنسێرتی هەبوو.

.گۆرانیبێژکە لە رۆژانی 9 و 11 و 12ی ئەم مانگە لە یاریگەکەدا ئاهەنگی پێشکەش کرد، جێگەی سەرسوڕمانیش نییە کۆنسێرتەکان کاریگەری خراپی لەسەر یاریگەکە هەیە

ئەم گۆڕینی یاریگەیە بۆ ئەرجەنتین کە پاڵەوانی مۆندیالە، باش نەبوو، دوای ئەوەی دووچاری شکست بوو.

ڤایرۆسی حوشتریش هاندەری ئەرجەنتینە

ڤایرۆسی حوشتریش هاندەری ئەرجەنتینە