دوو درۆن بوون
هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەدی هێزەکانی ئەمریکا
964+
فەهمی نەبی
ئەو گروپەی ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی”، ئەمڕۆ هەینی رایانگەیاند هێرشێکی درۆنیان بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار ئەنجامداوە.
هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد لەرێگەی دوو درۆن ئەنجامدراوە و گروپی مقاوەمەی ئیسلامی هۆکارەکەی بۆ بەردەوامی هێرشەکانی سەر کەرتی غەزە دەگەڕێنێتەوە.
بەپێی بەداواداچوونی 964 تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێکی یان ئەمریکی پشتڕاستی ئەم هێرشەیان نەکردوەتەوە.
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە هەمان گروپ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی درۆنیان کرد سەر فڕۆکەخانەی هەریر و بەرپرسیاریەتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت.
پێنتاگۆن دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند، لەماوەی مانگێکدا 55 هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، بەو هۆیەوە 59 سەرباز بریندار بوون.