حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆ

سوپای ئیسرائیل دەڵێت 10 دەروازەی تونێڵمان دۆزیوەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند تائێستا لانی کەم 137 هێرش و پەلاماریان بۆ سەر کەرتی تەندروستی لە غەزە تۆمار کردووە.

حیزبوڵای لوبنانی دەڵێیت لەکاتی کۆبوونەوەی هێزی پیادەی ئیسرائیل لەنزیک سنوور، بە موشەک هێزەکەیان کردووە ئامانج و بەتەواویش ئامانجەکەی خۆیان پێکاوە.

کۆمپانیای ئیپسۆسی جیهانی بۆ بواری راپرسی بڵاویکردەوە: ئاستی پشتیوانی ئەمریکییەکان بۆ شەڕی ئیسرائیل بەتەواوی دابەزیوەو لە دوا راپرسیدا 68% ئەمریکییەکان داوا دەکەن ئەمریکا بەزۆر ئیسرائیل ناچار بکات ئەو شەڕە رابگرێت.

حکومەتی فەرەنسا دەڵێت: بە هیچ شێوەیەک ئیسرائیل مافی ئەوەی نییە بڕیار بدات کێ غەزە بەڕێوە ببات، دەبێت ئیسرائیل رێنەدات خەڵکی وڵاتەکەی هێرش بکەنە سەر فەلەستینییەکان.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند توانیویانە دەست بگرن بەسەر بەندەری غەزەدا و هەموو بیناکانی ئەو دەوروبەرەیان کۆنترۆڵ کردووە، دەشڵێ 10 دەروازی تونێلیان دۆزیوەتەوەو تەقاندویانەتەوە.

ئیسحاق هەرتسۆگ سەرۆکی ئیسرائیل دەڵێت: ناکرێت پاش شەڕەکە غەزە ئاوها بە جێ بهێڵن و دەبێ سوپاکەیان بهێڵنەوە، بۆ ئەوەی حەماس سەرهەڵنەداتەوە.

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم