تەڕبوونی شەقام هۆکار بووە
لەرێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا
964+
رێژوان مامە قادر ـ سلێمانی
لەرێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئینفینیتی لەگەڵ فۆردێک پێکیاندا کێشاوە و شوفێری ئۆتۆمبێلێکیان گیانیلەدەستداوە، رووداوەکە لەنزیک گوندی سێوەن بووە.
سەنگەر سەعید، وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا بووە و دوو برینداریش هەن کە بارودۆخیان ناجێگیرە و رەوانەی هەولێر کراون.
وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە وتیشی، “بارانێکی زۆر باریوە و ئەو دوو ئۆتۆمبێلەش بەهۆی بارانەکەوە باش نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی شۆفێریەکەیان بکەن”.
بەپێی زانیاری هاتوچۆی کۆیە، ئەوەی گیانیلەدەستداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی فۆردەکە بووە و مامیشی لەگەڵ بووە و لەگەڵ شۆفێری ئینفینیتیەکە بە سەختی بریندارن.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی