هەواڵ
لە کۆیە
منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا
+964
رێژوان مامە قادر ـ سلێمانی
لە گەڕەکی هامون لە شاری کۆیە ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی داوە و بەو هۆیەوە منداڵەکە گیانی لە دەست دا.
سەنگەر سەعید، وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە ئەم ئێوارە بووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب لە منداڵێکی داوە، کە کوڕە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
وتیشی، “رووداوەکە بەهۆی بێئاگایی شۆفێرەکەوە بووە و دوای رووداوەکەش دەستگیر کراوە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا