بەشێک لە هاوڵاتیان وەریناگرن
لە دەربەندیخان نەوت دابەشدەکرێت
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی لە بەشێک لە ناوچەکان نەوت دابەشکرا بەسەر هاوڵاتیاندا، دوو رۆژە دەبەشکردنی نەوت لە قەای دەربەندیخان بەردەوامە و بەشێک لە هاوڵاتیانیش نەوتەکە وەرناگرن.
تا ئێستا زیاتر لە 361 هەزار و 645 خێزان بە پێی قسەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نەوتیان وەرگرتووە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، بۆ کار ئاسانی هاوڵاتیان بە پێی بریکارەکانی خۆراک نەوتەکە دابەش دەکەن و دوێنێ 20 بریکار و ئەمڕۆش 20 بریکار دابەش دەکرێت.
وتیشی، بۆ گوندەکان و گەڕەکە دوورە دەستەکان بە تانکەر بۆیان دەنێرن هەر ماڵێک بڕی 200 لیتر وەردەگرێت.
قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد، بەشێکی زۆر لە ماڵەکان ئامادەنین نەوتەکە وەربگرن و دەڵێن گرانە و فەرقێکی وای لەگەڵ بازاڕدا نییە، حکومەت یەک بەرمیل بە 104 هەزار دینار دەدات بە هاوڵاتی، کارتی نەوتەکەش 20 هەزار دەکات لە بازاڕ تێچووی وەرگرتنەکشی 10 هەزارە کەواتە فەرقێکی وای نامێنێ بۆ بەرمیلێک ئەگەر هاوڵاتی لە بازاڕ بیکڕیێت.
لە چەمجەماڵ و دەربەندیخان بەیەکەوە دەستکراوە بە دابەشکردنی نەوت بە پێی قسەی بەڕێوەبەرایەتی ناوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی.