چیرۆکی کفتە پڕ قیمەکە چییە؟
کفتەی سابونکەران، بەشێک لە کولتور و مێژووی شاری سلێمانی
964+
رێژوان مامە- سێمانی
کفتەی سابونکەران مێژووەکەی زۆر کۆن و ناوبانگەکەی سەردەمبڕ بووە، تایبەتمەندییەکەی بریتی بووە لە گەورەیی، پڕ قیمە و بادەم و کشمیش و کاتی خۆی دانیشتووانی گەڕەکی سابونکەرانی سلێمانی دروستیان کردووە و ناوبانگیشی هەر بە کفتەی سابونکەران رۆیشتووە.
خەندە کەمال، کە ژنێکی شاری سلێمانییە و لە ماڵەکەی خۆیدا کفتەی سابونکەرانی دروست دەکات.
قادر حەسەن سابونکەرانی و کەژاڵ فایەق سابونکەرانی، دوو کەسایەتی ئەو گەڕەکەن و لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، چیرۆکی کفتەی سابونکەران بۆ 964 باس دەکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا