ژوورێکی گرتوخانەی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان. فۆتۆ: قایمقامیەتی دەربەندیخان
14 ملیۆن دیناری تێچووە
گرتووخانەی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان نۆژەنکرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
بینای گرتووخانەی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان نۆژەنکرایەوە و کەلوپەل و پێداویستی بۆ جێگەی مانەوەی بەندکراوەکان دابینکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 13.11.2023، قایمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، تێچووی نۆژەنکردنەوەی گرتوخانەکە زیاتر لە 14 ملیۆن دینار بووە و لەسەر پێشنیاری بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دەربەندیخان جێبەجێکراوە.
لەگەڵ نۆژەنکردەوەکەدا، سیسەم، دۆشەک و بەتانی نوێ بۆ ژوورەکانی گرتووخانەکە دابینکراوە و دیوارەکانی بۆیە کراون، رووناککەرەوەی نوێش داندراون.
لە رێکەوتی 17.5.2023، سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە نووسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردبوو پارەی پێویست دابین بکات بۆ نۆژەنکردنەوەی گرتوخانەکە.
دوای نزیکەی دوو مانگ، وەزارەتی ناوخۆ رەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردنی 14 ملیۆن و 180 هەزار دینار بۆ نۆژەنکردەوەکە.