بۆ چاودێری شەش مانگیان پێویستە

ئەو خێزانەی لە سۆران ژەهراوی ببوون هێشتا لە نەخۆشخانەن

964+

ئاکام غەفور – سۆران

نزیکەی 20 رۆژ لەمەوبەر پێنج ئەندامی یەک خێزان بەهۆی خواردنی پەنیر ژەهراوی بوون و خرانە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی، هێشتا چوار ئەندامی ئەو خێزانە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

سیداد یەعقوب یەکێک لە ئەندامی ئەو خێزانە کە ژەهراوی ببوون قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، مەترسی مردن لەسەر ژیانی خێزانەکەمان نەماوە، چاویان کراوەتەوە و ئاگاییان بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام هێشتا چواریان پێویستیان بەچاودیری چڕە و زوو زوو تەنگە نەفەس دەبن.

بەپێی قسەی سیداد یەعقوب، یەکێک لەوانەی ژەهراوی بووە گەڕێندرایەوە بۆ ماڵ و رەوشی ئاسایی بوەتەوە، دکتۆرەکان دەڵێن ئەو چوارەی دیکە تا شەش مانگی دیکە دەبێت لە نەخۆشخانە بمێننەوە.

رۆژی 25.10.2023 پێنچ ئەندامی یه‌ك خێزان لە سۆران بەهۆی خواردنی پەنیر ژەهراوی بوون و پەرێشانی کردن.

964 سۆراغی پشکنینی ئەو پەنیرەی کرد کە بووەتە هۆکاری ژەهراوی بوونی خێزانەکە، ملازم ئەرسەلان سەرپەرشتیاری لیژنەی ئابوری دیانا یە بە 964ی وت، “پشکنینەکە دەرنەچووە و پێویستە بنێردرێتە دەرەوەی وڵات و پشکنینی بۆ بکرێت”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

له‌ سۆران پێنچ ئه‌ندامى خێزانێك ژەهراوی بوون

له‌ سۆران پێنچ ئه‌ندامى خێزانێك ژەهراوی بوون