رێگای 100 گوندی لەسەرە

تونێلێك لە چیای پیرس دروست دەکرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ره‌زامه‌ندى دراوه‌ به‌ دروستكردنى تونێلێك به‌ درێژایی سێ كیلۆمه‌تر كه‌ ئه‌مدیو ئه‌ودیوى چیاى پێرس له‌سنوورى پارێزگاى دهۆك دووبه‌ده‌ر ده‌كات.

بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ دروستكردنى ئه‌م تونێله‌ 141 ملیار و 438 ملیۆن و 765 هه‌زار و 575 دیناره‌ له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگاى دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت.

چیای پیرس یه‌كێك‌ له‌ چیا سه‌خته‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌ له‌ ساڵانى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو حكومه‌تى پێشووى عێراق رێگایه‌كی پڕ پێچوپه‌ناى سه‌ربازى له‌و ناوچه‌یه‌ دروستكرد، كه‌ له‌ زیاتر له‌ 50 لۆفه‌ پێكهاتووه‌ و درێژیه‌كه‌ى نزیكه‌ى پێنج كیلۆمه‌تره‌.

یه‌كێكه‌ له‌و رێگا سه‌ره‌كیانه‌ى كه‌ له‌نزیك ناحیه‌ى دینارته‌ و بلێ، پارێزگاى دهۆك به‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

ساڵى 2018 لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به‌مه‌به‌ستى كه‌شف سه‌ردانى ئه‌م رێگایه‌یان كردبوو، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ كارى له‌سه‌ر نه‌كرا.

ئێستا پارێزگاى دهۆك ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ كارى دروستكردنى ئه‌م تونێله‌ ده‌ستپێبكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ 23.10.2023 به‌نووسراوى ژماره‌ 3128 ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌رخانكردنى بودجه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌ربڕی.

به‌پێی نووسراوه‌كه‌ى پارێزگا، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌رێگاى به‌ڵێنده‌رایه‌تى جێبه‌جێ ده‌كرێت.

چیاى پیرس ده‌كه‌وێته‌ باكورى ناحیه‌ى دینارته‌ و له‌سه‌ر رێگاكه‌ى زیاتر له‌ 100 گوند و شاره‌دیێ بڵێ  هه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌یانبه‌ستێته‌وه‌.

تونێلی گەلی زاخۆ دادەخرێت

تونێلی گەلی زاخۆ دادەخرێت

گه‌شتیارێك كه‌وته‌ ژێر تونێله‌ به‌فرى پڕژێ

گه‌شتیارێك كه‌وته‌ ژێر تونێله‌ به‌فرى پڕژێ