لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق گەورەترینە

هێندەی نەماوە لە سێمێل گەورەترین کارگەی بەرهەمە سپیاییەکان بکرێتەوە

964+

توانا نەقی

گەورەترین کێڵگە و کارگەی بەرهەمە سپیاییەکان لە سەر ئاستی هەرێم و عێراق لە قەزای سێمێل لە قۆناغەکانی کۆتایی تەواوبوونیدایە.

کارگەکە لەلایەن کۆمپانیای کاڤین گروپەوە دروستدەکرێت و بەرهەمەکانی یەکێک دەبێت لە براندەکان، 3000 مانگاش لە کێڵگەکانیدا دەبێت.

ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی وت، “دەتوانن بڵێن نەک لەسەر ئاستی عێراق بەڵکو لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش یەکێک دەبێت لە کارگە گەورەکان”.

وتیشی، لە کێڵگەی کارەگەکەدا 3000 مانگا بەخێودەکرێت، سەرجەم بەرهەمەکان کە لە شیر دروستدەکرێت وەک ماست و پەنیر لە قۆناغی یەکەمدا بەرهەم دەهێنرێت، لە قۆناغی دووەمی پرۆژەکەش شەربەتی میوە و جۆرەکانی دیکەی بەرهەم دێت.

بە تەواو بوونی پرۆژەکە کە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە، 2000 بۆ 2500 کرێکار و کارمەند کار لە کارگەکەدا دەکەن و هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێت، ئەحمەد جەمیل وای وت.

پرۆژەکە دەکەوێتە قەزای سێمێل سەربە پارێزگای دهۆک.

برنجەکەی دهۆک ئەمساڵ بە بەرەکەتە

برنجەکەی دهۆک ئەمساڵ بە بەرەکەتە