لۆگۆی بانکی ناوەندی دەردەکەوێت لەگەڵ چەکوشی یاسا و دۆلار - گرافیک: بانکی ناوەندی عێراق
یوان و درهەم و رووپیە
عێراق و ئهمریكا له بارهی دۆلارهوه رێككهوتنیان كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرچاوەیەكی حكومی ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ شەممە بانكی ناوەندیی عێراق لەگەڵ لایەنی ئەمریكی رێككەوتووە بۆ بەرزكردنەوەی باڵانسی پێشینەی پێنج بانكی عێبراقی بە دۆلار.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا لە ئەبوزەبی كۆبوونەوەی چڕ لە نێوان شاندێكی بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكی بەرپرس لە ئۆپەراسیۆنەكانی گواستنەوەی دەرەكی بۆ رووماڵكردنی هاوردەكردن ئەنجامدرا و دانوستانەكان گەیشتنە لوتكە لە ژمارەیەك بڕیار و میكانیزمدا كە بەشدارن لە ئاسانكاریكردنی رێكارەكانی گواستنەوەی دەرەكی پەیوەست بە هاوردەكردن لە رێگەی دەروازەی فرۆشتنی دراوی بیانییەوە.
ئاماژەی بەوەش كردووه، رێككەوتن لەسەر بەرزكردنەوەی باڵانسی پێشینەی پێنج بانكی عێراقی لە هەژمارەكانیاندا بە دۆلار لەگەڵ بانكە ئوردنییەكان و حەواڵەكردن لە رێگەی (جەی پی مۆرگان).
ههروهها ئهوهش خراوهتهڕوو، كێشەكانی پەیوەست بە گواستنەوە رەتكراوەكان چارەسەركران و رێككەوتن كرا، كە رەتكردنەوەی گواستنەوەكان دەبێت لەسەر بنەمای هۆكاری بەهێز بێت.
سهرچاوهكه، كه ناوی ئاشكرا نهكراوه، لە درێژەی قسەكانیدا به ئاژانسهكهی وتووه: كۆبوونەوەی دیكەش هەبوون كە یەكێك لە بانكە ئیماراتیەكان، بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكی كۆبوونهوه بۆ جێبەجێكردنی میكانیزمی بەرزكردنەوەی باڵانسەكان بە درهەمی ئیماراتی بۆ بانكە عێراقییەكان، كارهكان لەم رووەوە بە باشی دەڕۆن، بەو پێیەی هەموو وردەكارییە تەكنیكییەكانی پەیوەست بەوە چارەسەر كراون، لەم رووەوە پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا میكانیزمی بەرزكردنەوەی هاوسەنگی لە درهەمی ئیمارات دەستپێبكات.
سهرچاوهكه جەختی لەوە كردەوە، دانوستانی جیدی هەیە، كە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی بۆ بەرزكردنەوەی باڵانسی بەشێك لە بانكە عێراقییەكان بە یۆرۆ لەگەڵ بانكی UBAF بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا، اماژەی بەوەش كردووه، “زیادبوونی ژمارەی ئەو بانكانەی باڵانسەكانیان بە یوانی چینی لە رێگەی بانكی گەشەپێدانی سەنگافورەوە بەرز دەكرێنەوە”.
“حیساب بۆ 6 بانكی عێراقی لەم بانكە كراوەتەوە لە ماوەی داهاتووشدا 7 بانكی دیكە زیاد دەكرێن بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی عێراق و هاوردەی لە چینەوە، بەوپێیەی ساڵانە ئەو هاوردەیە بە نزیكەی 12 ملیار دۆلار دەخەملێندرێت”، سهرچاوهكه وای وتووه.
سەرچاوەكە لە كۆتاییدا دهڵێت، “دەستكراوە بە كردنەوەی هەژماری بانكی بە رووپیەی هیندی بۆ ژمارەیەك بانكی عێراقی لە هەمان پەیوەندی بە بانكی گەشەپێدانی سەنگافورە (لقی نیودەلهی)، هەروەها كارەكانی بۆ بەهێزكردنی باڵانسی دوو بانكی عێراقی وەك قۆناغی یەكەم روویانداوە و پێشبینی دەكرێت ئەم میكانیزمە بەشداربێت لە دابینكردنی دارایی هاوردەكردنی عێراق لە هیندستانەوە و بەتایبەتی دەرمان و خۆراك كە بە نزیكەی سێ ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت”.
ئهم كۆبوونهوه و پێشهات و رێوشوێنانه له كاتێكدایه، چهند رۆژێكه نرخی دۆلار له بازارهكانی كوردستان و عێراق له بهرزبوونهوهدایه و ئهمڕۆ شهممه نرخی 100 دۆلاری ئهمریكی بهرامبهر به 164.700 دیناری عێراقییه.