بۆ ماوەی دوو کاتژمێر

هاتنی بارهەڵگر بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی لە بەیانیان قەدەغەکرا

964+

ژووری هەواڵ

داخلبوونی بارهەڵگر بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاوەکو 9:00ـی بەیانی قەدەغەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.11.2023، هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە دەڵێت، هاتنی سەرجەم بارهەڵگران بۆ ناو سەنتەری شار لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاوەکو 9:00ـی قەدەغەیە.

بارهەڵگرەکان بۆیان نییە بە ناو کەلاردا بڕۆن

بارهەڵگرەکان بۆیان نییە بە ناو کەلاردا بڕۆن

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، “ئەم بڕیارە لە پێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغییە لەکاتی چوونە سەرکاری فەرمانبەران”.

هەر شۆفێرێکیش پابەندی ئەو بڕیارەی هاتوچۆی کەلار نەبێت تووشی سزای یاسایی دەبێتەوە.