بەرهەمی نوێی هونەری دەبێت

هێمن حسێن: نابێت رەفزی هیچ قۆناغ و سەردەمێکی هونەری بکەین

964+

ژووری هەواڵ

دوای ماوەیەکی زۆر بێدەنگی و چوار ساڵ خوێندن و دابڕان، هونەرمەند هێمن حسێن بە نیازی گەڕانەوەیە بۆ دونیای هونەری و دوو بەرهەمی نوێ و ئەلبومێکی موزیکی ئامادەیە.

هێمن حسێن ساڵی 2020 دواین ئەلبومی موزیکی بەناوی “خولیای ژەنیارێکی” بڵاوکردەوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەڵێت “ماوەی چوار ساڵە سەرقاڵی خوێندنم و کاری باشیش پێویستی بە ئامادەکردنێکی باشە و لە ئێستادا کار بۆ ئەلبومێکی نوێی موزیک دەکەم کە پێکهاتووە لە ستایلی ئەرەبێسک و سونەتی و جاز و یۆنانی و چەندینی دیکە، جگە لە دوو گۆرانی نوێ”.

لە ئێستادا بەشێک لە هونەرمەندان یان ئەوانەی پێیان دەوترێت جیلی پێشتر گۆرانی و کارە هونەرییەکانی هونەرمەندە نوێیەکان رەتدەکەنەوە، لەمبارەیەوە هێمن حسێن دەڵێت، نابێت ئێمە رەفزی هیچ سەردەم و قۆناغێک بکەین، لە سەردەمی پێشووشدا سەرەڕای بوونی چەندین بەرهەم و گۆرانی رەسەن بەرهەمی خراپیشمان هەبووە، ئەم گەنجانەی ئێستاش زۆری تێدایە دەنگی باشە و بێگومان تێیدایە وەک پێویست نییە و میدیا دەتوانێت ئەمانە چاک بکاتەوە.

هێمن حسێن خەڵکی شاری کەرکوکە و سەرەتای دەرکەوتنی لە قۆناغی منداڵیدا بوو، بە گۆرانی “ئەمشەو تەنیام” ناوبانگی بەدەستهێنا.

ترێندی ئەم هەفتەیە شین و شایی تێدایە

ترێندی ئەم هەفتەیە شین و شایی تێدایە