خاوه‌نه‌كه‌ى رایكردووه
ئۆتۆمبێلێكی پڕ دارى بڕاو له شه‌قڵاوه به‌جێماوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە ده‌ڵێت، زیاتر له ساڵێكه ئۆتۆمبێلێكی پڕ دارى بڕاویان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه و تا ئێستاش خاوه‌نه‌كه‌ى به‌دوایدا نه‌هاتووه و دادوه‌ریش فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ده‌ركردووه .
عه‌قید ولى حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى شه‌قڵاوه، به 964ـى وت، نزیكه‌ى ساڵێك و سێ مانگه ئه‌و ئۆتۆمبێله كه پڕ له دارى بڕاوه، له‌لایه‌ن مه‌فرزه‌كانیان ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه و شۆفێره‌كه‌شی هه‌ڵاتووه.
وتیشی “ئۆتۆمبێله‌كه له جۆرى كیایه، له گوندى قه‌ڵاسنجى سه‌ر به قه‌زاى پیرمام ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه”.
له باره‌ى خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش عه‌قید وه‌لى وتى، ئه‌وكات له شوێنى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ئه‌و كه‌سه كه ناوى (ح)ـه هه‌ڵاتووه و تا ئێستاش نادیاره.
به قسه‌ى وەلی ئەحمەد، خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه به‌هۆى داربڕینه‌وه سه‌رپێچیكردووه و له‌لایه‌ن دادوه‌ریشه‌وه فه‌رمانى گرتنى هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە سزای بڕینەوەی داری تەڕ و سەوزى ده‌ستنیشان كرد “هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزا دەدرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و سزا داراییەش نەدات، بە سێ مانگ بەندکردن سزا دەدرێت”.