ریال مەدرید خۆی بۆ بردنەوە ئامادە کردووە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئه‌مشه‌و چامپیۆنزلیگ زۆر به‌هێز ده‌بێت
ئەمشەو ریال مەدرید بەبێ بێلینگهام دەیباتەوە؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا درێژه‌ی ده‌بێت، چاوه‌ڕێی چه‌ند رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز ده‌كرێت.
له كاتژمێر 08:45 دوو یاری ده‌ستپێده‌كه‌ن، ناپۆلی و یونیه‌ن به‌رلین، هه‌روه‌ها ریال سۆسیداد و بێنفیكا.
هانده‌رانی یونیه‌ن به‌رلین دوێنێ شه‌و له ناپۆلی هه‌رایان نایه‌وه و 11 كه‌سیان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كران.
له كاتژمێر 11:00ی ئه‌مشه‌ویشدا، شه‌ش یاری دیكه به‌رێوه‌ده‌چن، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ سپۆرتینگ براگای پۆرتوگالی یاریی ده‌كات.
ریال ده‌یه‌وێت بردنه‌وه تۆمار بكات، هاوكات راهێنه‌ری تیپه‌كه بریاری داوه له یارییه‌كه‌دا جود بێلینگهامی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی به‌شداریی پێنه‌كات و پشووی پێبدات.
له لای خۆیه‌وه كۆپێنهاگن به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد یاریی ده‌كات، هه‌روه‌ها بایرن میونشن میوانداریی گه‌لاته‌سه‌رای ده‌كات.
یانه‌ی ئینته‌رمیلان له نه‌مسا ده‌بێته میوانی سالزبۆرگ، له یارییه‌كی به‌هێزدا ئارسینال و سێڤییا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، له دوایاریشدا ئایندهۆڤن و لانس رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
خشته و كاتی یارییه‌كان:
یۆنیه‌ن به‌رلین – ناپۆلی 08:45
ریال سۆسیداد – بێنفیكا 08:45
ریال مه‌درید – سپۆرتینگ براگا 11:00
كۆپنهاگن – مانچێسته‌ر یونایتد 11:00
بایرن میونشن – گه‌لاته‌سه‌رای 11:00
سالزبۆرگ – ئینته‌رمیلان 11:00
ئارسینال – سێڤییا 11:00
ئایندهۆڤن – لانس 11:00