هاتوچۆ رێکدەخرێتەوە
قەڵادزێ دەبێتە خاوەنی چەندین ھێمای ھاتوچۆ
964+
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ
بە مەبەستی ئاسانکاری شوفێران، بنکەی هاتوچۆی قەڵادزێ دەستیکردووە بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی رێکخستن و دانانی هێماکانی ئاگادارکەرەوە و چەند کەلوپەلێکی ئەندازە لە ناوەوە و دەرەوەی شاردا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8.11.2023، موقەدەم لەشکر مەحمود، لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی قەڵادزێ بە 964ـی وت، ماوەی دوو هەفتەیە لە سنووری قەزای پشدەر هەڵمەتەکە دەستیپێکردووە و بەشێک لە شوێنەکان هێمایان بۆ دانەنرابوو، بۆیان دانراوە و بەشێکیشیان تێک چوبوون و چاککراونەتەوە، ئەمەش بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ شوفێران و دانیشتوانی سنوورەکە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو کارەکان کۆتاییان پێ بێت و 150 هێمای هاتوچۆ، 100 سۆلار، 20 فلاشەر، 200 مخروت دابنرێن و شەقامی بەدالە و عیادەکان رێکبخرێنەوە.
پرۆژەکە زیاتر لە 43 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین جێبەجێ دەکرێتە.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر