یەکەمجار نییە
چەند گوندێکی بناری قەندیل بە چڕی بۆردومان کران
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
کەمێک لەمەوبەر چەند ناوچەیەکی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر، لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردومان کران، کە گومان دەکرێت فڕۆکەی تورکیا بن.
هەر یەک لە گوندەکانی سڵە، بۆڵێ، بایاوان، سینەمۆکە، سەرجۆی رەبەن، لۆفەکانی کورتەک و شاخی کونەکۆتر، بەشێک بوون لەو ناوچانەی کە بۆردومان کراون.
نەهرۆ عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر زانیارییەکانی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی “ئێوارەی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی چڕ بۆردومانی بەشێک لە چیای قەندیل و گوندەکانی ئەم ناوچەیەی کراوه و تا کاتژمێر 6:40 خولەکیش بۆردومانەکان بەردەوام بوون، بەڵام ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراون.
پێشتر چهند جارێك ئهم ناوچانە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کراون، بهو بیانوهى چەکدارانی پارتى کرێکارانی کوردستانی لهو سنوورانهوه نزیكن.
زانیاری نوێ هات
08:20 کاتژمێر
گومانەکانی 964 لە بارەی ئەنجامدەری بۆردومانەکان راست بوون، وهزارهتی بهرگریی توركیا له تۆڕی ئێكس “توویتهری پێشوو” ئێوارهی ئهمڕۆ رایگهیاند، 12 شوێنیان له گاره و قهندیل بۆردومان كردووه.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن