شەش شوێن داخراون

بازاڕ و مارکێتەکانی چەمچەماڵ پێنج تۆن و نیو شتومەکی خراپیان هەبووە

964+

ژووری هەواڵ

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و چاودێری تەندروستیی چەمچەماڵ، لە ماوەی مانگی رابردوودا دەستیانگرتووە بەسەر پێنج تۆن و نیو شتومەکی خراپ و لەناویانبردوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 7.11.2023، د. شەریف رەحیم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، بە مەبەستی پابەندبوون و رەچاوکردنی رێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان، لە مانگی تشرینی یەکەمدا 12 دەرچوون هەبووە و 269 شوێنیان لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بەسەرکردووەتەوە.

لە گەڕانەکاندا، شەش شوێن ئاشکرا بوون، کە سەرپێچیان کردووە و بەو هۆیەوە داخراون.

هەر لە مانگی رابردوودا، 13 شوێن بەهۆی سەرپێچییەوە پێبژاردنیان بۆ کراوە و 45 شوێنیش بۆ دواجار ئاگادارکراونەتەوە کە لەکاتی دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکان سزادەدرێن.

لە چەمچەماڵ سێ تۆن و نیو دۆی پەرداخ لەناوبرا

لە چەمچەماڵ سێ تۆن و نیو دۆی پەرداخ لەناوبرا