نوێژ و عیباده‌ته‌كان
فه‌توای نوێ بۆ موسڵمانانی كوردستان ده‌رچوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی هه‌ندێك پرسی نوێژ و عیباده‌ته‌كانی موسڵمانان، چه‌ند فتوایه‌كی نوێی راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نه‌كه بڵاویكرده‌وه، بەمەبەستی یەكخستنی پەرستش و دروشمە ئایینییەكان لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان، نەهێشتنی ناكۆكی و دووبەرەكی ناو خەڵك لەسەر هەندێك پرس و بابەتی پەیوەست بە خوداپەرستییەكان، ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان چەند فەتوایەكی لە شێوەی رێنمایی دەركرد.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لە فەتواكەیدا، كە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم گشتاندنی پێ كردووە، ئاماژەی بەوە كردووە، دەبێت لە نوێژی بەیانیاندا نزای قنوت بخوێنرێت و ئەگەر ئیمام لە بیری كرد، سوننەتە سوجدەی سەهو ببرێت و هەروەها دەبێت ئیمام لە كاتێك پێشنوێژیدا بۆ هەر رەكعەتێك، كە سورەتی (الفاتیحە) دەخوێنێت، دەبێت (بسم اللە الرحمن الرحیم) بە دەنگی بەرز بخوێنێت، چونكە یەكێكە لە ئایەتەكانی سورەتەكە.
هەر لە فەتواكەدا هاتووە “لە رۆژانی هەینیدا دوو بانگ بدرێت، بانگی یەكەمی نوێژی هەینی سوننەتێكی كارپێكراو بووە و دوای دوو رەكعەت سوننەت، بانگی نیوەڕۆش بدرێت و هەروەها دوعای (الوسیلە) سوننەتە و ئیمام دەبێت دوای بانگ و قامەت و پێش نوێژ بیخوێنێت بە دەنگی بەرز.”
لە فەتواكەدا سەبارەت بە كۆكردنەوەی نوێژەكان بەهۆی بارانەوە (جمع و قصر) هاتووە “زۆر ئەستەمە ئێستا مەرجەكانی بێنە دی، بۆیە ناكرێت پێشنوێژ و ئیمام لە مزگەوتەكەی بەهۆی بارانەوە بڕیاری كۆكردنەوەی نوێژەكان بدات و ژمارەیەك لە مزگەوتەكان نوێژەكانی عەسر و عیشایان تێدا نەكرێت.”
هاوكات فه‌توا و رێنمایی دیكه‌ش هه‌بوون، بۆ بینینیان سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن.