بنزیما نوستووە
گۆرانییەک لە عێراقەوە بۆ بنزیمای میوانیان
+964
بنزیما لە دەست عێراقییەکان دەربازی نەبوو، هەر ئەوەندەی یارییەکەی دۆڕاند یەکسەر گۆرانییەکیان بۆ دروست کرد، دەڵێن نوستووە.
دوێنێ یانەی ئیتیحادی سعودییە لە یاری کۆمەڵەکانی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەرامبەر یانەی قوە جەویەی عێراقی دوو بە هیچ دۆڕاندنی.
یارییەکە لای خۆمان لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەچوو، بنزیماش کە یاریزانی ئیتیحادە هیچی وای پێنەکرا.
هەر شەوی دۆڕانەکە گۆرانیبێژێکی عێراقی بەناوی سەعدون ساعدی گۆرانییەکی لەسەر بنزیما دروستکردووەو دەڵێت نوستووە.