باوک و کوڕێک یەکەمی ماراسۆنەکەی ئامێدی بوون

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ماراسۆنی گەنجانی  ئامێدی لە سنووری قەزای ئامێدی بە بەشداری 150 کەس بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، 7.11.2023 ماراسۆنەکە بەڕێوەچوو تیایدا گەنجانی سەروو 18 ساڵ بەشداربوون.

ماراسۆنەکە لە کۆمەڵگای  هیتۆت بۆ ناحیەی دێرەلوک بە مەودای حەوت کیلۆمەتر و نیو بەڕێوەچوو.

شێرزاد عادل سەرپەرشتاری ماراسۆنی ئامێدی بە 964ـى وت، دوای چوار ساڵ لە بەڕێوەچوونی ماراسۆنی لاوانی ئامێدی، توانیمان ئەمساڵیش ماراسۆنەکە رێکبخەین.

وتیشی، بە بەشداری 150 کەس ماراسۆن بەڕێوەچوو، تەنیا پێنج کەسیان خەڵاتیان وەرگرتووە، لەوانەیش باوک و کوڕێک توانیان سەرکەوتن بەیەکەوە تومار بکەن بە ناوەکانی، سالم عەبدوڵا و بیرهات سالم.

ئەوە دووەمین ماراسۆنە لە ئامێدی دەکرێت، لە ساڵی 2019 یەکەمین ماراسۆن بۆ گەنجانی ئامێدی لە قەزای ئامێدی رێکخرابوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی