خاوەنی کورەکاندا دیار نین

لە سنورى گەرمک حەوت کورەى خەڵوز تێکدران

964+

ژووری هەواڵ

پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز لە پێنجوێن، لە گەڕانەکانیاندا حەوت کورەی خەڵوزیان دۆزیوەتەوە کە بەکارهێنراون بۆ سوتاندنی دار و خەڵوزکردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.11.2024، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە دەرچوونێکدا بۆ گوندەکانی شێرە، جاژوو و عەوەڵان، توانرا حەوت کورەی دروستکردنی خەڵوز بدۆزرێتەوە و هەموو کورەکان تێکدران.

هیچ کەسێک لەسەر دروستکردنی کورەکان دەستگیر نەکراوە، پۆلیسی دارستان و ژینگە لەگەڵ ئاسایشی ناحیەی گەرمک، بەدوای خاوەنی کورەکاندا دەگەڕێت.

بە پێی یاسای دارستانەکان لە هەرێمی کوردستان، سزای داربڕین 500 هەزار دینار یان سێ مانگ بەندکردنە.

لە سیتەک کەسێک بە 22 فەردە خەڵوزەوە دەستگیر کرا

لە سیتەک کەسێک بە 22 فەردە خەڵوزەوە دەستگیر کرا