لە سلێمانی دەستی پێکرد

مامۆستایان و فەرمانبەران ئەمڕۆش خۆپیشاندان دەکەن

964+

توانا نەقی

دوای تێپەڕ بوونی 55 رۆژ بەسەر خوێندنی ئەمساڵ بایکۆت و خۆپیشاندانی وانەبێژان و مامۆستایانی ناڕازی و فەرمەنبەران بەردەوامە و ئەمڕۆ جارێکی تر خۆپیشاندان دەکەن.

ئەوان ئەم هەفتەیەیان ناو ناوە هەفتەی خۆڕاگری و دەڵێن سوورن لەسەر داواکارییەکانیان تا جێبەجێدەکرێت.

کارزان فیزیک نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 جارێکی تر وانەبێژان، فەرمانبەران و مامۆستایانی میلاک لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی خۆپیشاندان دەکەن و سوورن لەسەر داواکارییەکانیان.

وتیشی، داواکاری سەرەکییان ئەوەیە دابمەزرێن، مامۆستایانی میلاکیش دەڵێن پلە بەرزکردنەوەیان بۆ بکرێت موچەیان رێکبخرێتەوە هەروەها فەرمانبەران و مامۆستایانیش دەڵێن با موچەکانیان بخرێتە سەر بەغدا.

ئەو نوێنەرەی وانەبێژان دەڵێت: زیاتر لە 35 هەزار مامۆستای وانەبێژین هەشت ساڵە داوای دامەزراندن دەکەین کەچی کەس وەڵامی نەداوینەتەوە و گوێ لە دواکارییەکانمان نەگیراوە.

لە نسووری پارێزگای سلێمانی بە قەزاو ناحیەکانیشییەوە لە دەستپێکی دەوامی ئەمساڵەوە تا ئێستا زۆرێک لە قوتابخانەکان دەرگاکانیان بە داخراوی ماوەتەوە و مامۆستایانیش دەڵێن، کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەندە بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیانەوە.

تا ئێستا %24ی کارنامەی پەروەردە بە بایکۆت تەواو بووە

تا ئێستا %24ی کارنامەی پەروەردە بە بایکۆت تەواو بووە