پۆلیس وادەڵێت
“بۆمبیان له قه‌ڵادزێ دانایه‌وه و ده‌ستگیر كران”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیسی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه، پێنج كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، كه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی بۆمبیان به ماڵێكدا له قه‌ڵادزێ ته‌قاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد، کە بە وتەی خۆی لە شەوی دووی ئەم مانگە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوه‌وه سێ بۆمبی جۆری (مۆڵۆتۆڤ) بە ماڵەکەیدا تەقێندراوەتەوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بڕیاری دادوەر ده‌ستیپێكرد.
مۆلۆتۆف ئه‌و بۆمبه‌یه كه به ده‌ست دروست ده‌كرێت و پێكهاتووه له شووشه‌یه‌كی پڕ به‌نزین و له ده‌می شووشه‌كه‌دا فتیل یان په‌ڕۆیه‌ك داده‌نرێت و پێش ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی بكرێت، ئاگری تێبه‌رده‌درێت و له كاتی به‌ركه‌وتنی به‌ر هه‌ر شتێك ده‌ته‌قێت و ئاگره‌كه‌ی په‌رشوبڵاو ده‌بێت.
“دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناسنامەی تۆمەتباران و دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستبەجێ لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیرکرا، دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و دانپێدانانی تۆمەتبارەکە، توانرا چوار تۆمەتباری دیكه‌ش دەستگیر كران”، پۆلیسی راپه‌ڕین وا ده‌ڵێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، تۆمەتباران دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا و بە بڕیاری دادوەر بە مادەی 342 لە یاسای سزادانی عێراقی سەرجەمیان راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە، جگه له‌وه‌ی هەر لەسەر رووداوەکە سێ ماتۆڕسکیل ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، کە تاوانەکەیان پێ ئەنجام دراوە.