تیپه‌كه‌ی كه‌ریم بنزێما له هه‌ولێر دۆڕا
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی و ئیتیحادی سعودی له خولی پاڵه‌وانانی ئاسیا، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به بردنه‌وه‌ی یانه عێراقییه‌كه كۆتایی هات.
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا و له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م كرا، كه نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری ئاماده‌بوون، له ئه‌نجامیشدا قوه جه‌وییه به 2-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و ئاستێكی به‌رزیشی پێشكه‌ش كرد.
گۆڵه‌كانی جه‌وییه عه‌لی جاسم و موهه‌ننه‌د عه‌بدولڕه‌حیم له خوله‌كه‌كانی 44 و 52 تۆماریان كرد.
له به‌رامبه‌ردا ئیتیحادی سعودی، كه كه‌ریم بنزێما و كانتێ و جۆتا و رۆماریۆ و چه‌ند پیشه‌گه‌رێكی دیكه‌شی هه‌یه، به ئاستی چاوه‌ڕوانكراو ده‌رنه‌كه‌وت، ته‌نیا له 2 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه‌دا هه‌ندێك فشاریان كرد، به تایبه‌تی كانتێ و كه‌ریم.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه جگه له هانده‌رانی جه‌وییه، كه به ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌غداوه هاتبوون، باقی جه‌ماوه‌ری دیكه‌ی هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه، بۆ خاتری بینینی كه‌ریم بنزێما و تیپه سعودییه‌كه هاتبوون.
سبه‌ی قوه جه‌وییه شینه و ئیتیحاد سپی
به‌م بردنه‌وه‌یه جه‌وییه بووه 7 خاڵ و له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌یه، ئیتیحادیش هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه به 9 خاڵ.
ئه‌مشه‌ویش كاتژمێر 09:00 یاریی دوو تیپه‌كه‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه ده‌كرێت، كاتێك سپاهان ئه‌سفه‌هانی ئێرانی و ئه‌جمه‌كی ئۆزبه‌كستانی له ئێران رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.