‎ژنێکی تەمەن 97 ساڵ پاتری دڵی بە خۆڕایی بۆ دانرا

964+

‎هیڤی دێوالی – دهۆک

‎بۆ یەکەمجار لە سەنتەری دڵ لە نەخۆشخانەی ئازادی لە پارێزگای دهۆک، ژنێکی تەمەن 97 ساڵ پاتری دڵی بە خۆڕایی بۆ دانرا.

‎ئەو ژنە خەڵکی قەزای ئاکرێیە، ماوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانەی ئاکرێ لە ژێر چاودێری پزیشکی بووە.

‎د. ماهر محەمەد، تایبەتمەندی نەشتەرگەری دڵ بە 964ـى وت، لێدانی دڵی ئەو ژنە 20% بوو، پێویستی بە دانانی پاتری هەبوو.

‎وتیشی، بەهۆی تەمەنە زۆرەکەیەوە، نەیانتوانیوە بەنجی گشتی بۆ نەخۆشەکە بکەن و بە یەک کاتژمێر نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامداوە.

‎ئاماژەی بەوەشکرد، “نەشتەرگەریەکەی لە سەنتەری دڵی نەخۆشخانەی ئازادی بۆ کراوە، پاترییەکی بەبێ بەرامبەر بۆ دانراوە، دوای چوار کاتژمێر لە نەشتەرگەری، ژنەکە تەندروستی باش بووە و لەگەڵ کەسوکارەکەی بە پێی خۆی گەڕاوەتەوە ماڵەوە”.

‎بە قسەی ئەو پزیشکە، ئێستا تەندروستی ئەو ژنە باشتر بووە، لێدانی دڵی ئێستا لە 60% دایە، دوێنێش بەرمەجەی پاتریەکەیان بۆ گۆڕیوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

مانگی نۆ لە سلێمانی 25 نەشتەرگەریی دڵ ئەنجام دراوە

مانگی نۆ لە سلێمانی 25 نەشتەرگەریی دڵ ئەنجام دراوە