کەرەستەکانی کۆن و ژەنگاوی بوون

چایخانەیەکی خواردنی بەیانیان لە سلێمانی داخرا

964+

توانا نەقی

بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان چایخانەیەک لە سلێمانی داخرا.

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی لیژنەکانیان پشکنینی بۆ چایخانە و ماستی قەنات کردووە، بۆیان دەرکەوتووە پابەندی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان نەبوون، بەو هۆیەوە داخرا.

ئەوەش هاتووە، تا ئەو کاتەی خاوەنی چایخانەکە پابەندی رێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان دەبێت رێگە بە کردنەوەی چایخانەکە نادرێت.

لەو وێنانەی قایمقامیەت بڵاویکردووەتەوە، کتری و قۆری ژەنگاوی و ساردکەرەوەکان کۆن و پیس و ژەنگاوی و تەباغی بێکەڵک و دوور لە مەرجی تەندروستی دەبینرێت.

چایخانەیەکی خواردنی بەیانیان لە سلێمانی داخرا