چۆن باسی هەرێمی کوردستانی کردووە؟

ئیبراهیم رەئیسی سودانی داوەتە بەر سوپاس

964+

توانا نەقی

دوای سەردانەکەی ئەم بەیانیەی سودانی بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بە کۆمەڵێک سوپاس پێشوازی لە سودانی کرد.

ئاژانسی میهری ئێران بڵاویکردەوە، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سوپاسی سودانی دەکات لە جێبەجێکردنی رێکەوتنی ئەمنی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، جێبەجێکردنی ئەو رێککەتنە ئەمنییە دەبێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاسایش و دەستی دژە شۆڕش لە هەردوو وڵات دوور دەخاتەوە، مەبەستی رەئیسی لەو هێزانە “هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە”.

رێکەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق کە یەکێک لە خاڵەکانی دەرکردنی هێزە کوردیەکانی رۆژهەڵات بوو لە هەرێمی کوردستان لە 19.3.2023 لە نێوان عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران و قاسم ئەعرەجی سکترێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق واژۆ کرا

ئیبراهیم رەئیسی لە قسەکانیدا وتی، بە سوپاسەوە هەڵوێستی ئێران و عێراق یەکە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ فەلەستین و کوشتنی هاوڵاتی بێتاوان و ئیدانەی دەکەین ئەمە دەرخەری شکستی ئەمریکا و ئیسرائیلە لە ناوچەکە.

سەرۆک کۆماری ئێران، سوپاسی سودانی کرد لە هەوڵەکانی بۆ تەواوکردنی هێڵی شەمەندەفەری شەلامچە بۆ بەسرە کە سوودی دەبێت بۆ هەردوو وڵات.

بەم بەیانی زووە سودانی گەیشتە تاران

بەم بەیانی زووە سودانی گەیشتە تاران