رێژەی سووتانی بریندارەکان چەندە؟
ئاگر لە پاڵاوگەیەکی گوێر کەوتەوە و چوار کەس سووتان
964+
توانا نەقی
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە یەکێک لە پاڵاوگەکانی نەوت لە گوێر کەوەتووەتەوە و چوار کەس بە سەختی بریندار بوون.
بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگر لە پاڵاوگەی مەغدید لە گوندی قادریەی سەر بە ناحیەی گوێر کەوتووەتەوە.
کاروان عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، هۆکاری ئاگرەکە بەتاڵکردنی مەواد بووە لە پاڵاوگەکە و چوار هاوڵاتی بەسەختی سووتاون و ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
وتیشی، ئەو کەسانەی سووتاون رێژەی سووتانەکەیان بەمجۆرەیە، یەکێکیان 100% و دووانیان 98% و یەکێکی دیکەیان 25% سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر هەر لە شوێنی رووداوەکە ماون لەبەر مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وای وت.