دێتە سەنتەری پارێزگاکانیش

حکومەتی هەرێم دەڵێت نەوت لە عێراقەوە بگات دابەشکردن خێراتر دەبێت

964+
ئەحمەد مستەفا

حکومەتی عێراق، ساڵانە بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک بەشی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەڵام ساڵی پار تەنيا بڕی 28 ملیۆن لیتری ناردووە، ئەمە قسەی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

وتیشی، بۆ ئەمساڵ لە ناوەڕاستی مانگی (تشرینی دووەم/ 11) دەست بە دابەشکردنی نەوتی حکومەتی عێراق دەکرێت، ئەگەر بەشی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی بگات پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ئێستا خێراتر دەبێت.

تائێستا هیچ کەمپێکی ئاوارەکان لە دهۆک نەوتیان وەرنەگر...

تائێستا هیچ کەمپێکی ئاوارەکان لە دهۆک نەوتیان وەرنەگرتووە

ئەم قسانەی پێشەوا هەورامانی لە میانی بڵاوکراوەیەکە لە ئەژماری خۆی لە فەیسبووک، کە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە 5.11.2023 وتیشی، لە مانگی 9ی ئەمساڵەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلانی وابوو پێش هاتنی وەرزی سەرماوسۆڵە نەوت بە تەواوی لە ناوچە شاخاوییەکاندا دابەش بکرێت و دواتریش بگاتە سەنتەری شارەکان.

ئێستا پرۆسەکە نزیک دەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکان، بە گوێرەی داتای ئەوان بێت تا ئێستا 300 هەزار خێزان بەرەو سەرەوە نەوتیان پێگەیشتووە، کە هەر خێزانێک بڕی 200 لیتری نەوتی پێدراوە.

نەوتی ئامادەکراو بۆ پارێزگاکان:

_ هەولێر 105 هەزار بەرمیل
_ سلێمانی و هەڵەبجە 120 هەزار بەرمیل
_ دهۆک 80 هەزار بەرمیل