100 کەیسی ئۆتیزم سوودی لێ دەبینن

سەنتەرێکی ئۆتیزم لە قەزای ئاکرێ دەکرێتەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بۆ یەکەم جارە سەنتەرێکی ئۆتیزم لە قەزای ئاکرێ دەکرێتەوە و نزیکەی 100 کەیسی ئۆتیزم لە هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش سوودی لێدەبینن و 50  رۆژی دیکە تەواو دەبێت.

پێشتر هەر کەیسێکی ئۆتیزم لە هەردوو قەزای ئاکری و بەردەڕەش دەچوون بۆ سەنتەرەکانی دهۆک و هەولێر.

غازی محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی ئاکرێ بە 964ـی وت، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەی بۆ تەرخان کردووین بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی ئۆتیزم لە ئاکرێ و تاوەکو 50 رۆژی تر تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەتی هاوڵاتیانی هەردوو قەزاکە”.

وتیشی، “حکومەتی هەرێم 78 ملیۆن دیناری بۆ دابین کردین و قاتی خوارەوەی بینای چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیمان بۆی دابین کردووە و خەری کارکردنین تێیدا”.

لە سنووری هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش 99 کەیسی ئۆتیزم تۆمار کراون و “حاڵەتی زیاتریش هەیە بەڵام تاوەکو ئیستا تۆمار نەکراون”.

دەربەندیخان پێویستی بە سەنتەری ئۆتیزمی حکومیە

دەربەندیخان پێویستی بە سەنتەری ئۆتیزمی حکومیە

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد