کەرەستەی سەیر و سەمەرەیان بەکارهێناوە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 19 جادوگەری راگەیاند

964+

فەهمی نەبی

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند بەتۆمەتی فریودانی هاوڵاتیان و نوشتەکردنەوە 19 کەسیان دەستگیرکردووە کاریان جادووکردن بووە.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش-سلێمانی لە راگەیاندراوێک دەستگیرکردنی ئەو جادووگەرانەی راگەیاندووە.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆی ئاسایش بڵاویکردوەتەوە، ئەوانەی دەستگیرکراون 15یان پیاو و چواریان ژنن، دەیان جۆر کەرەستەی وەک نوشتە، ئەنگوستیلە، جەستەی ئاژەڵ، قوفڵ و کلیل و چەقۆ دەیان کەرەستەیان بەکارهێناوە و دەستیانبەسەر داگیراوە.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوو بەچەند هەڵمەتێکی جیاواز ئەو جادووگەرانەیان دەستگیرکردووە و بەپێی مادەی 456ی یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

لە ماڵی جادووگەرێک سەدان کەرەستەی سەیر و سەمەرە دۆزران...

لە ماڵی جادووگەرێک سەدان کەرەستەی سەیر و سەمەرە دۆزرانەوە