چڕینی لاوک و سروشتی مەرگەوڕی ورمێ تێکەڵ بەیەک بوون
964+
سولەیمان رەحیمی
سروشتە جوانەکەی مەرگەوەڕ لە ناوچەی سیلوانای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دڵ و دەروون دەکاتەوە.
لەناو ئەو سروشتە دڵرفێنەدا فەرەیدون رۆحانیزادە لاوک دەچڕێت و دەنگ و چریکەی لەگەڵ خوڕەی ئاو سروشتدا تێکەڵکردووە.
لەملاشەوە سەماوەر و قۆری چا دەمکراوە و سروشت بەتەواوەتی لەگەڵ دەنگی فەرەیدون نمایشی خۆی دەکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی